Pular para o conteúdo
Publicidade

دەرچوون 25:10,16-18,21

سندوقی پەیمان

10 «سندوقێکیش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت، درێژییەکەی دوو باڵ و نیو25‏:10 دوو باڵ و نیو: نزیکەی 1,1 مەتر.‏ و پانییەکەی باڵ و نیوێک25‏:10 باڵ و نیوێک: نزیکەی 70 سانتیمەتر.‏ و بەرزییەکەی باڵ و نیوێک بێت، 16 لەناو سندوقەکەش25‏:16 بڕوانە نامە بۆ عیبرانییەکان 9‏:4‏.‏ ئەو دوو تەختەی پەیمان25‏:16 مەبەست لە دوو تەختەی ڕاسپاردەکانی خودایە وەک شایەتێک لەناو ئەو سندوقە پارێزراوە. بڕوانە 16‏:34 و 40‏:20‏.‏ دادەنێیت کە پێت دەدەم.

17 «قەپاغی کەفارەتیش25‏:17 قەپاغێکە بۆ داپۆشینی سندوقی پەیمان، لە ڕۆژی کەفارەت خوێنی قوربانی لەسەر ڕژاوە بۆ لێخوشبوونی گوناه.‏ لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت کە دوو باڵ و نیو درێژییەکەی و باڵ و نیوێک پانییەکەی بێت. 18 دوو کەڕوب25‏:18 دوو کەڕوب: جووتێک پەیکەری بوونەوەری ئاسمانی باڵدارە، لە شێوەی مرۆڤ و ئاژەڵ، بۆ پارێزگاریکردنی سندوقی پەیمان دانرابوون، بڕوانە عیبرانییەکان 9‏:5‏‏.‏ لە زێڕی کوتراو دروستبکرێت، بە هەردوو لای قەپاغی کەفارەتەکەوە بکرێت. 21 قەپاغی کەفارەتەکە لەسەر سندوقەکە و لەلای سەرەوە دابنرێت، لەناو سندوقەکەش ئەو دوو تەختەی پەیمان دادەنێیت کە من پێت دەدەم.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.