Pular para o conteúdo
Publicidade

دەرچوون 26:1,7,14,15,31,33

چادری پەرستن

1 «چادری پەرستنیش لە پڵاسی26‏:1 ئەو پارچە ڕستراوانەی کە ڕەشماڵ یان چادری پێ دروستدەکرێ.‏ کەتانی ڕستراو دروستبکە، هەروەها بە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و بە دەستکردی جۆڵایەکی شارەزا وێنەی کەڕوبەکانی لەسەر بکە.

7 «ڕەشماڵێک لە یازدە پڵاس لە مووی بزن دروستبکە و سەری چادری پەرستنی پێ بگرە، 14 پۆشەرێکیش لە پێستی بەرانی ڕەنگکراو بە ڕەنگی سوور بۆ چادرەکە دروستبکە، پۆشەرێکیش لە پێستی مانگای دەریا لە سەرەوە.

15 «چوارچێوەش لە داری ئەکاسیا بە ستوونی بۆ چادرەکەی پەرستن دروستبکە.

31 «پەردەیەکیش لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو دروستبکە، بە دەستکردی جۆڵایەکی شارەزاش وێنەی کەڕوبەکانی لەسەر دروستبکە. 33 چەند فاقێکیش بەلای سەرەوەی پەردەکەوە بکە و سندوقی پەیمانیش بهێنە ئەوێ بۆ دیوی ژوورەوەی پەردەکە. پەردەکە شوێنی پیرۆز و شوێنی هەرەپیرۆز26‏:33 چادری چاوپێکەوتن پێکهاتبوو لە دوو بەش، شوێنی پیرۆز و هەرەپیرۆز. کە شوێنی هەرەپیرۆز تەنها کاهینی باڵا بۆی هەبوو ساڵانە تەنها جارێک بچێتە ناوی بۆ کەفارەتکردن. بڕوانە لێڤییەکان 16‏:17.‏‏ لە یەکتری جیا دەکاتەوە بۆتان.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.