Publicidade

Gênesis 2

21 لە ئەنجامدا یەزدانی پەروەردگار پیاوەکەی خستە خەوێکی قووڵەوە. کاتێک خەوتبوو، یەکێک لە پەراسووەکانی دەرهێنا و شوێنەکەی بە گۆشت بۆ پڕکردەوە. 22 ئینجا یەزدانی پەروەردگار ئافرەتێکی لەو پەراسووە دروستکرد کە لە پیاوەکەی وەرگرتبوو، جا هێنای بۆ لای پیاوەکە.

23 پیاوەکە گوتی:

«ئێستا ئەمە ئێسکێکە لە ئێسقانەکانم و

گۆشتە لە گۆشتم.

ئەمە ناودەبردرێت بە "ئافرەت" بە واتای پیاوە، ئافرەتیش ئیشا.

چونکە لە پیاوەوە وەرگیراوە.»

24 لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر دەبنە یەک جەستە.

Veja também

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-28_14-13-17-