17 ئینجا بە پیاوەکەشی فەرموو: «لەبەر ئەوەی تۆش گوێت لە ژنەکەت گرت و لەو درەختەت خوارد کە فەرمانم پێ کردبوویت، "نابێت لێی بخۆیت،"
«ئەوا زەویش بەهۆی تۆوە نەفرەت لێکراوە.
بە ڕەنجکێشانیش
هەموو ڕۆژانی ژیانت لێی دەخۆیت.
18 دڕکوداڵت بۆ بەرهەم دێنێت و
ڕووەکی کێڵگە دەخۆیت.