5 ئایا ئێوە بە تەواوی ئەو پەیامەی هاندانتان لەبیر چووەوە کە وەک ڕۆڵە لەگەڵتان دەدوێت؟ پەیامەکە دەڵێت:
﴿ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی12:5 تەمبێکردن: تەمبێکردن بۆ مەبەستی ڕاستەڕێکردنە لە گوناه و کاری هەڵە کەوا خودا بەرامبەر بە مرۆڤ دەیگرێتە بەر. یەزدان مەکە،
هەروەها کاتێک سەرزەنشتت دەکات ورە بەرمەدە،
6 چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات،
هەروەها هەر یەکێک وەک ڕۆڵەی خۆی وەریبگرێت، بە گۆچان لێی دەدات.﴾12:6 پەندەکان 3:11،12.
7 کەواتە بەرگەی تەمبێکردن بگرن، خوداش وەک ڕۆڵەی خۆی لەگەڵتان دەجوڵێتەوە. چ ڕۆڵەیەک هەیە باوکی تەمبێی نەکات؟ 8 ئەگەر بێتو خودا تەمبێتان نەکات وەک هەموو منداڵەکانی دیکەی، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ ئێوە زۆڵن و منداڵی ئەو نین. 9 سەرەڕای ئەمە، باوکی مرۆڤانەمان هەیە کە تەمبێی کردووین و ڕێزی ئەومان گرتووە. ئەی چەند زیاتر ملکەچی باوکی ڕۆحیمان بین، بۆ ئەوەی ژیانی هەتاهەتایی بەدەستبهێنین؟