17 لەگەڵ ئەوەی دار هەنجیر گوڵ ناکات و
دار مێوەکان هێشووە ترێیان نییە،
لەگەڵ ئەوەی دار زەیتوون بەر ناگرێت و
کێڵگەکان خواردن بەرهەم ناهێنن،
لەگەڵ ئەوەی مەڕ لە پشتیر3:17 پشتیر: گەوڕ، شوێنێکی تایبەت بووە بە پەروەردەکردنی ئاژەڵ. دەبڕدرێتەوە و
مانگا لەسەر ئاخوڕ نییە،
18 بەڵام من بە یەزدان دڵشاد دەبم،
بە خودای ڕزگارکەرم دڵخۆش دەبم.
19 یەزدانی پەروەردگار هێزی منە،
پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێدەکات،
توانام پێ دەبەخشێت بچمە سەر بەرزاییەکان.
بۆ سەرۆکی گۆرانیبێژەکان، لەسەر ئامێرە ژێدارەکانم.