Publicidade

Jonas 2

نزای یونس

1 یونس لەناو سکی ماسییەکەوە نزای بۆ یەزدانی پەروەردگاری خۆی کرد، 2 گوتی:

«لە تەنگانەمدا هاوارم بۆ یەزدان کرد،

وەڵامی دامەوە.

لەناو سکی جیهانی مردووانەوە هاوارم کرد،

گوێت لە دەنگم بوو.

3 فڕێتدامە قووڵایی،

لەناو جەرگەی دەریاکان،

لافاو دەوری دام،

شەپۆلەکانت بە لێشاو

دایانپۆشیم.

4 گوتم: "لەبەرچاوت دەرکرام،

بەڵام دەگەڕێمەوە

بۆ تەماشاکردنی پەرستگای پیرۆزت."

5 ئاو دەوری دام، تاکو ئەوەی ترس گەیشتە گیانم،

قووڵایی دەوری گرتم،

گیای دەریا لەسەرم ئاڵا.

6 هەتا بنی چیاکان شۆڕ بوومەوە،

بۆ هەتاهەتایە لە زەوی بەندی کردم.

ئەی یەزدانی پەروەردگارم،

بەڵام تۆ ژیانی منت لە جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە.

7 «ئەی یەزدان، کاتێک گیانم شەکەت بوو،

تۆم بیرکەوتەوە،

نزاکەم گەیشتە لات،

بۆ پەرستگای پیرۆزت.

8 «ئەوانەی بتی پووچ دەپەرستن

لە خۆشەویستی خودا بۆ خۆیان هەڵدەگەڕێنەوە.

9 بەڵام من بە دەنگی ستایشەوە

قوربانیت بۆ سەردەبڕم،

ئەوەی نەزرم کردووە بەجێی دەهێنم.

ڕزگاری لە یەزدانەوەیە.»

10 ئینجا یەزدان فەرمانی بە ماسییەکە دا، ئەویش ڕشایەوە و یونسی فڕێدایە سەر وشکانی.

Veja também

Publicidade
Jonas
Ver todos os capítulos de Jonas
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-15_21-32-39-