گەڕانەوەی پەترۆس بۆ خزمەت
15 دوای ئەوەی نانیان خوارد عیسا بە شیمۆن پەترۆسی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت لەوانە خۆشتر دەوێت؟»
پێی گوت: «بەڵێ گەورەم، دەزانیت کە تۆم خۆشدەوێت.»
پێی فەرموو: «بەرخەکانم بلەوەڕێنە.»
19 ئەمەی گوت وەک ئاماژەکردنێک بۆ مردنی پەترۆس کە بەهۆیەوە خودا شکۆدار دەکات. لەدوای ئەمە پێی فەرموو: «دوام بکەوە!»