Publicidade

Miquéias 5

بەڵێنی دەرکەوتنی فەرمانڕەوایەک لە بێت‌لەحمەوە

1 ئەی شاری سوپاکان، سوپاکانی خۆت کۆبکەرەوە،

چونکە گەمارۆ دراوین.

بە گۆچان لە ڕوومەتی

ڕابەری ئیسرائیل دەدەن.

2 «بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی ئەفراتە،

هەرچەندە لەنێو شارۆچکەکانی یەهودا بچووکیت،

بەڵام یەکێک لە تۆوە بۆ من دەردەکەوێت

ئەوەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیسرائیل،

ڕەچەڵەکی لە دێرزەمانەوەیە،

لە ئەزەلەوەیە.»

3 لەبەر ئەوە یەزدان گەلەکەی خۆی ڕادەستی دوژمن دەکات

هەتا ئەو کاتەی ئەوەی ژانی گرتووە منداڵی دەبێت،

پاشماوەی براکانیشی دەگەڕێنەوە

بۆ لای نەوەی ئیسرائیل.

4 جا دەوەستێت و شوانایەتی گەلەکەی دەکات

بە هێزی یەزدان،

بە باڵادەستیی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی.

جا بە ئاسوودەیی دەژین،

چونکە لەو کاتە مەزنایەتی دەگاتە ئەوپەڕی زەوی.

5 ئەو دەبێتە ئاشتی ئێمە،

کاتێک ئاشور هێرش بکاتە سەر خاکەکەمان و

پێ بنێتە ناو قەڵاکانمان.

حەوت شوانی لەسەر دادەنێین،

لەگەڵ هەشت میر.

6 بە شمشێر شوانایەتی خاکی ئاشور دەکەن و

خاکی نەمرودیش بە شمشێری هەڵکێشراو.

بەڵام لە ئاشور دەربازمان دەکات،

کاتێک هێرش دەکاتە سەر خاکەکەمان و

کاتێک پێ دەنێتە سنوورەکانمان.

7 پاشماوەی یاقوب لەنێو چەندین گەل دەبێت،

وەک شەونم لەلایەن یەزدانەوە،

وەک بارانی بە لێزمەی سەر گژوگیا،

ئەوەی چاوەڕوانی مرۆڤ ناکات و

بۆ ئادەمیزاد ناوەستێت.

8 پاشماوەی یاقوب لەنێو نەتەوەکان،

لەنێو چەندین گەل،

وەک شێر لەنێو دڕندەکانی دارستاندا،

وەک جوانە شێر لەنێو ڕانە مەڕدا،

ئەوەی بپەڕێتەوە دەیشێلێت و پەلاماری دەدات،

کەس نییە لە دەستی دەربازی بکات.

9 دەستت بەسەر ناحەزانت زاڵ دەبێت و

هەموو دوژمنەکانت لەناودەچن.

10 یەزدان دەفەرموێت:

«لەو ڕۆژەدا ئەسپەکانت لەنێو خۆت لەناودەبەم و

گالیسکەکانت تێک دەشکێنم.

11 شارەکانی خاکەکەت لەناودەبەم و

هەموو قەڵاکانت تێکدەدەم.

12 ئەو جادووگەرییەی کە دەیکەیت لەناوی دەبەم و

لەمەودوا ناتوانیت نوشتە بکەیت.

13 بتە داتاشراوەکانت لەناودەبەم و

لەگەڵ هەموو بەردە تەرخانکراوەکانت لە ناوەڕاستت،

ئیتر کڕنۆش نابەیت

بۆ دەستکردی دەستەکانت.

14 ستوونە ئەشێراکانت‏.‏ لەنێوتدا هەڵدەکێشم و

شارەکانت وێران دەکەم.

15 بە تووڕەیی و هەڵچوونەوە تۆڵە دەکەمەوە

لەو گەلانەی گوێڕایەڵی من نەبوون.»

Veja também

Publicidade
Miquéias
Ver todos os capítulos de Miquéias
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-16_18-40-07-