Pular para o conteúdo
Publicidade

Jeremias 31

31 یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت،

پەیمانێکی نوێ31‏:31 بڕوانە مەتا 26‏:28 و عیبرانییەکان 8‏:13‏.‏ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل و

بنەماڵەی یەهودا دەبەستم.

32 وەک ئەو پەیمانە نابێت

کە لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم،

ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت

بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم،

چونکە ئەوان پەیمانەکەی منیان شکاند،

هەرچەندە من مێردی31‏:32 پەیوەندی نێوان خودا و گەلەکەی بە پەیوەندی نێوان ژن و مێرد دەچووێنرێت، لە ڕووی ئەرک و وەفا و گوێڕایەڵییەوە.‏ ئەوان بووم.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

33 یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە

لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەیبەستم،

فێرکردنەکانم دەخەمە ناو مێشکیان و

لەسەر دڵیان دەینووسم.

من دەبم بە خودای ئەوان و

ئەوانیش دەبن بە گەلی من.

Veja também