Pular para o conteúdo
Publicidade

لێڤییەکان 12

پاکبوونەوەی ژنان لەدوای منداڵبوون

1 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 2 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: "ئەگەر ژنێک سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو، ئەوا بەپێی ڕێوڕەسم بۆ حەوت ڕۆژ گڵاو12‏:2 لە پەیمانی کۆن خوێن بە پیرۆز هەژمارد کراوە، بەڵام کاتێک ئافرەت دەکەوتە سووڕی مانگانە و خوێنی لێ دەرچوو، ئەو ماوەیە ئافرەتەکە بە گڵاو هەژمارد دەکرا. خۆشبەختانە لە پەیمانی نوێ بەهۆی عیسای مەسیحەوە بە پاک دادەنرێت. بڕوانە مەرقۆس 7‏:17‏-23.‏ دەبێت، هەروەک لە ڕۆژانی خوێنلێچوونی مانگانەی گڵاو دەبێت. 3 لە ڕۆژی هەشتەمدا کۆرپەکە خەتەنە دەکرێت، 4 ئینجا دایکەکە سی و سێ ڕۆژی دیکە دەمێنێتەوە هەتا لە خوێن لێچوونەکەی پاک ببێتەوە، بەر هیچ شتێکی پیرۆز ناکەوێت و بۆ پیرۆزگا ناچێت، هەتا ڕۆژانی پاکبوونەوەی تەواو دەبێت. 5 ئەگەر کچی بوو، ئەوا دوو هەفتە پاک نابێت، هەروەک لە خوێنلێچوونی بێت، ئینجا شەست و شەش ڕۆژی دیکە دەمێنێتەوە، هەتا لە زەیستانییەکەی12‏:5 زەیستانی: منداڵبوون نابێتە هۆی گڵاوی، بەڵام مەبەستی پاکبوونەوەیە لە خوێنی زەیستانی.‏ پاک ببێتەوە.

6 «"کاتێک ڕۆژانی پاکبوونەوەی12‏:6 مریەم لە کاتی لەدایکبوونی عیسا ئەم نەریتەی جێبەجێ کرد، بڕوانە لۆقا 2‏:22‏-24.‏ تەواو بوو، ئەگەر کوڕی بووبێت یان کچ، ئەوا بەرخێکی یەک ساڵە وەک قوربانی سووتاندن و بێچووە کۆترێک یان کوکوختییەک وەک قوربانی گوناه12‏:6 قوربانی گوناه: پێشکەشکردنی قوربانی لە پێناو گوناه یاخود تاوان، کاریگەری هەیە لەسەر دووبارە گەڕاندنەوەی مرۆڤ بۆ ناو ژیانی خواپەرستی.‏ دەهێنێتە بەر دەروازەی چادری چاوپێکەوتن بۆ کاهینەکە. 7 ئەویش لەبەردەم یەزدان پێشکەشی دەکات و کەفارەتی بۆ دەکات، ئینجا بەپێی ڕێوڕەسم لە خوێن لێچوونەکەی پاک دەبێتەوە.12‏:7 لە زمان و کەلتوری عیبری خوێن هێمای ژیانە، ژیانیش لەلایەن یەزدانەوە پیرۆزکراوە کە بەخشیویەتی. لەبەر ئەو هۆکارە بووە کە جولەکەکان ڕێگەیان نەدابوو بە خواردنی گۆشت کە خوێنی تێدابێت. (پەیدابوون 9‏:4‏) هەموو لێچوونێکی خوێنیش پێویست بوو بە باشترین شێوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. لەبەر ئەوە کوشتار و خوێنڕشتن بە کۆتایی پێهێنانی ژیان زانراوە، بۆیە لەلایەن یەزدانەوە پێویستی بە لێپرسینەوە هەیە (پەیدابوون 9‏:5‏).‏

«"ئەوە ڕێنماییە بۆ ئەو ژنەی کوڕ یان کچی دەبێت. 8 بەڵام ئەگەر دەستکورت بوو بەرخێک بهێنێت، ئەوا دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر، یەکێکیان بۆ قوربانی سووتاندن و ئەوی دیکە بۆ قوربانی گوناه، بەم شێوەیە کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات و پاک دەبێتەوە."»

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também