Pular para o conteúdo
Publicidade

Mateus 13

14 پێشبینییەکەی ئیشایا لەواندا هاتە دی، کە دەفەرموێ:

﴿ئێوە هەمیشە دەبیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن،

ئێوە هەمیشە سەیر دەکەن بەڵام هەرگیز نابینن،

15 چونکە دڵی ئەم گەلە ڕەق بووە و

گوێیان قورس بووە،

چاویان نوقاندووە،

نەوەک بە چاویان ببینن و

بە گوێیان ببیستن،

بە دڵیان تێبگەن و بگەڕێنەوە،

منیش چاکیان بکەمەوە.13‏:15 ئیشایا 6‏:9‏-10

16 بەڵام ئێوە، خۆزگە دەخوازرێت بە چاوتان، چونکە دەبینن، بە گوێتان، چونکە دەبیستن.

Veja também