23 ئەگەر ئەو کاتە یەکێک پێی گوتن: "ئەوەتا مەسیح لێرەیە!" یان: "ئەوەتا لەوێیە!" باوەڕ مەکەن، 24 چونکە چەند مەسیحێکی درۆزن24:24 کەسانێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە مەسیحن. و پێغەمبەرانی درۆزن دەردەکەون، نیشانەی گەورە و پەرجوو دەکەن، بە شێوەیەک ئەگەر بکرێت تەنانەت هەڵبژێردراوانیش چەواشە دەکەن. 25 ئەوەتا پێشوەخت پێم گوتن.
26 «لەبەر ئەوە ئەگەر پێیان گوتن: "ئەوەتا لە چۆڵەوانییە!" مەڕۆن، یان "ئەوەتا لە ژوورەوەیە!" باوەڕ مەکەن،