تووڕەیی خودا لە دژی نەینەوا
2 یەزدان خودایەکی ئیرەدار1:2 ئیرەدار: لێرەدا واتایەکی ئەرێنی لەخۆ دەگرێت، چونکە خودا مرۆڤی خۆشدەوێت و نایەوێت کەسێک پەیوەندی نێوانیان تێک بدات. و تۆڵەسێنەرە،
یەزدان تۆڵەسێنەر و زۆر تووڕەیە.
یەزدان تۆڵەسێنەرە لە ناحەزانی و
هەڵچوونی لە دژی دوژمنانی بەردەوامە.
3 یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە،
بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت.
ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە،
هەور تۆزی پێیەکانیەتی.