Pular para o conteúdo
Publicidade

سەرژمێری 16:46-48

46 ئینجا موسا بە هارونی گوت: «بخووردانەکە ببە و لەسەر قوربانگاکەوە ئاگری تێبکە، بخووری لەسەر دابنێ، بە خێرایی بیبە لای کۆمەڵ و کەفارەتیان بۆ بکە. لەبەر ئەوەی تووڕەیی یەزدان جۆشاوە، وا دەردەکە دەستی پێکرد.» 47 ئیتر هارون لەسەر قسەی موسا ڕایکرد بۆ ناو کۆمەڵ، بەڵام دەردەکە لەنێو گەلدا دەستی پێکردبوو، ئەویش بخوورەکەی پێشکەش کرد و کەفارەتی بۆ گەل کرد. 48 هارون لەناوەندی مردووان و زیندوواندا ڕاوەستا، دەردەکەش وەستا،

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.