Pular para o conteúdo
Publicidade

Provérbios 4

دەستپێکی دانایی

1 ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن،

سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن.

2 من شتی چاکتان فێر دەکەم،

بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن.

3 کاتێک کوڕی باوکم بووم،

ناسک و تاقانە لەلای دایکم،

4 فێری دەکردم و پێی دەگوتم:

«با دڵت لەسەر قسەی من بێت،

ئەگەر فەرمانەکانم بپارێزیت، دەژیت.

5 دانایی بەدەستبهێنە، تێگەیشتن بەدەستبهێنە،

قسەکانی دەمم لەبیر مەکە و لێیان لامەدە.

6 واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت،

خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات.

Veja também