16 شەش شت هەن یەزدان ڕقی لێیانە،
حەوتیش6:16 دەربڕینێکی عیبرییە بۆ دووپاتکردنەوە بۆ ژمارە حەوت. قێزەونە لەلای:
17 چاوی بەفیز،
زمانی درۆزن،
دەستێک کە خوێنی بێتاوانی ڕشتبێت،
18 دڵێک پیلانی خراپ دابهێنێت،
پێیەک بە پەلە بەرەو خراپەکاری ڕابکات،
19 شایەتی درۆزن درۆ بڵاو بکاتەوە و
وروژێنەری ناکۆکی نێوان برایان.