Adoração
A adoração é a resposta do coração humano à majestade de Deus. Deus é Espírito e importa que os que o adoram o adorem em espírito e em verdade — com todo o ser.
Adorar em espírito
Deus é Espírito e importa que os adoradores o adorem em espírito e em verdade. A adoração verdadeira brota do coração.
خودا ڕۆحە و پێویستە ئەوانەی دەیپەرستن بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی بیپەرستن.»
بەڵام کاتێک دێت ئەویش کە ئێستایە خواپەرستە ڕاستەقینەکان بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی باوک دەپەرستن، چونکە باوک داوای ئەم جۆرە خواپەرستانە دەکات. خودا ڕۆحە و پێویستە ئەوانەی دەیپەرستن بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی بیپەرستن.»
عیسا پێی فەرموو: «خانم، باوەڕم پێ بکە، کاتێک دێت ئێوە باوک دەپەرستن، بەڵام نە لەسەر ئەم شاخە و نە لە ئۆرشەلیم. ئەوەی ئێوە دەیپەرستن نایناسن، بەڵام ئەوەی ئێمە دەیپەرستین دەیناسین، چونکە ڕزگاری لە جولەکەوەیە. بەڵام کاتێک دێت ئەویش کە ئێستایە خواپەرستە ڕاستەقینەکان بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی باوک دەپەرستن، چونکە باوک داوای ئەم جۆرە خواپەرستانە دەکات.
ئەویش گوتی: «گەورەم، باوەڕ دەکەم.» ئینجا کڕنۆشی بۆ برد.
ئینجا عیساش پێی فەرموو: «ئەی شەیتان لێم دووربکەوە! چونکە نووسراوە: ﴿کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.﴾»
عیساش وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: ﴿کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.﴾»
قوربانییەکی زیندوو
بۆیە ئەی خوشک و برایان، لەبەر میهرەبانی خودا لێتان دەپاڕێمەوە لەشتان وەک قوربانییەکی زیندوو پێشکەش بکەن، پیرۆز و پەسەندکراو لەلای خودا، کە پەرستنی هۆشمەندانەتانە.
قوربانییەکی زیندوو
بۆیە ئەی خوشک و برایان، لەبەر میهرەبانی خودا لێتان دەپاڕێمەوە لەشتان وەک قوربانییەکی زیندوو پێشکەش بکەن، پیرۆز و پەسەندکراو لەلای خودا، کە پەرستنی هۆشمەندانەتانە. شێوەی ئەم دنیایە وەرمەگرن، بەڵکو بە نوێکردنەوەی بیرتان بگۆڕێن، تاکو بە لێکدانەوە بتوانن دەریبخەن خواستی خودا چییە، کە باش و پەسەندکراو و تەواوە.
چونکە هەموو شتەکان لە ئەوە و بەهۆی ئەوە و بۆ ئەوە.
هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە! ئامین.
چونکە نووسراوە:
﴿یەزدان دەفەرموێ: بە گیانی خۆم،
هەموو ئەژنۆیەک بۆ من چۆک دادەدات،
هەموو زمانێک دان بە خودا دەنێت.﴾
Louvor e reverência
Vinde, adoremos e prostremo-nos. Louvai ao Senhor! Todo ser que respira louve o nome glorioso do Senhor.
وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین،
لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،
وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین،
لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،
هەلیلویا!
ستایشی خودا بکەن، لە پیرۆزگاکەی،
ستایشی بکەن، لە گەردوونی هێزی،
ستایشی بکەن، بۆ پاڵەوانیێتی،
ستایشی بکەن، بەپێی زۆری مەزنایەتی،
بە دەم دەنگی کەڕەناوە ستایشی بکەن،
بە دەم ساز و قیسارەوە ستایشی بکەن،
بە دەف و هەڵپەڕکێ ستایشی بکەن،
بە ئامێری ژێدار و شمشاڵ ستایشی بکەن،
بە سەنجی بیستراو ستایشی بکەن،
بە سەنجی دەنگ بەرز ستایشی بکەن!
با هەموو ئەوەی هەناسە دەدات ستایشی یەزدان بکات!
هەلیلویا.
با هەموو ئەوەی هەناسە دەدات ستایشی یەزدان بکات!
هەلیلویا.
بە سوپاسەوە بڕۆنە ناو دەروازەکانی،
بە ستایشەوە بڕۆنە ناو حەوشەی پەرستگاکەی،
سوپاسی بکەن و ستایشی ناوی بکەن،
ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،
کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە.
ئەی سەراپای زەوی، بە شادمانییەوە هاوار بۆ خودا بکەن!
بە شکۆمەندی ناوی ئەو گۆرانی بڵێن،
ستایشی شکۆدار بکەن!
بە خودا بڵێن: «کردەوەکانت چەند سامناکن!
هێزت ئەوەندە گەورەیە،
دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن.
سەراپای زەوی کڕنۆشت بۆ دەبەن،
گۆرانی ستایشت بۆ دەڵێن،
گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێن.» هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
بە دەمی خۆم هاوارم بۆی کرد،
ستایشکردنی لەسەر زمانم بوو.
ئەی پەروەردگار، هەموو ئەو نەتەوانەی دروستت کردوون،
دێن و لەبەردەم تۆدا کڕنۆش دەبەن و
ناوت شکۆدار دەکەن،
چونکە تۆ مەزنیت و کاری سەرسوڕهێنەری گەورەت کردووە،
هەر تەنها تۆ خودایت.
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە،
هەموو ناخیشم ستایشی ناوی پیرۆزی بکە.
ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن،
کردارەکانی بە گەلان بناسێنن.
ئەی خودایە، تۆ خودای منی، بە پەرۆشم بۆت،
گیانم تینووی تۆیە،
جەستەم شەیدای تۆیە،
لە خاکێکی وشک و ماندوو و بێ ئاو.
لەبەر ئەوەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لە ژیان باشترە،
لێوەکانم ستایشت دەکەن.
بە درێژایی ژیانم ستایشت دەکەم،
بە ناوی تۆوە دەستم بەرز دەکەمەوە.
Declarações de adoração
Tu és digno, Senhor, de receber glória e honra! Ao Senhor pertence a grandeza, o poder, a glória e a majestade.
«ئەی خودای پەروەردگارمان، تۆ شایانی ئەوەی شکۆ و ڕێز و توانا وەربگریت،
چونکە تۆ هەموو شتێکت بەدیهێناوە،
بە خواستی تۆش هەن و بەدیهێنران.»
بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.»
ئەی یەزدان، کێ لە تۆ ناترسێت و
ناوت شکۆدار ناکات؟
چونکە تۆ تاقە پیرۆزیت.
هەموو نەتەوەکان دێن و کڕنۆشت بۆ دەبەن،
چونکە دادپەروەرییەکانت دەرکەوتوون.»
من یۆحەنام، ئەوەی کە ئەم شتانەم بینی و بیستم. کاتێک بینیم و بیستم، کەوتم بۆ ئەوەی لەبەرپێی ئەو فریشتەیە کڕنۆش ببەم کە ئەم شتانەی پیشاندەدام. جا پێی گوتم: «وا مەکە! منیش وەک تۆ بەندەی هاوکارتم، لەگەڵ خوشک و برا پێغەمبەرەکانت و ئەوانەی پەیامی ئەم پەڕتووکە پەیڕەو دەکەن. کڕنۆش بۆ خودا ببە!»
ئەی یەزدان، بۆ تۆیە گەورەیی و توانا،
مەزنی و پایەبەرزی و شکۆ،
چونکە هەموو ئەوەی لە ئاسمان و لە زەویدایە هی تۆیە.
ئەی یەزدان، پاشایەتی هی تۆیە و
تۆ هەرەبەرزیت و لە هەمووان پایەبەرزتری.
ستایشی یەزدان بکەن لەبەر ئەوەی چاکە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
بڵێن: «ئەی خودای ڕزگارکەرمان، ڕزگارمان بکە،
لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە و فریامان بکەوە،
بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین و
شانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین.»
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل،
لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە.
ئینجا هەموو گەل گوتیان «ئامین!» و «ستایشی یەزدان بکەن.»
ستایشی یەزدان بکەن لەبەر ئەوەی چاکە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن،
هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن،
لەبەر ئەوە خودا زۆر بەرزی کردەوە و
ئەو ناوەی دایێ کە لە سەرووی هەموو ناوێکەوەیە،
تاکو بە ڕاگەیاندنی ناوی عیسا هەموو ئەژنۆیەک چۆک دابدات،
لە ئاسمان و سەر زەوی و ژێر زەویش،
هەروەها هەموو زمانێک دان بنێت بەوەدا کە عیسای مەسیح خاوەن شکۆیە،
بۆ شکۆی خودای باوک.
Sacrifício de louvor
Por meio de Jesus ofereçamos sempre sacrifício de louvor. Cantai ao Senhor, celebrai em salmos — enchei-vos do Espírito.
لەبەر ئەوە، با بەردەوام لە ڕێگەی مەسیحەوە بە لێوەکانمان ستایشی خودا بکەین، کە قوربانیی ئێمەیە بۆ خودا.
لەبەر ئەوە با سوپاسگوزار بین، چونکە شانشینێک وەردەگرین کە ناهەژێت، بەهۆیەوە بە شێوازێکی پەسەند بە ترس و ڕێزەوە خودا بپەرستین، چونکە ﴿خودامان ئاگرێکی بەتینە.﴾
لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن،
با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، بەوپەڕی دانایی یەکتری فێر بکەن و ئاگادار بکەنەوە، بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتاندا گۆرانی بۆ خودا بڵێن.
لە نیوەی شەودا پۆڵس و سیلا نوێژیان دەکرد و گۆرانی ڕۆحییان بۆ خودا دەگوت، بەندکراوانی دیکەش گوێیان لێبوو.
خودای دڵنەواییکار
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان، باوکی میهرەبانی و خودای هەموو دڵنەواییەک، ئەوەی لە هەموو تەنگانەیەکماندا دڵنەواییمان دەکات، تاکو بتوانین بەو دڵنەواییەی لە خوداوە دڵنەوایی کراین، دڵنەوایی ئەوانە بکەین کە لە هەر تەنگانەیەکدان،
ئەوەی بینیومانە و بیستوومانە بە ئێوەی ڕادەگەیەنین، بۆ ئەوەی پێکەوە ژیانی هاوبەشمان هەبێت، پێکەوە ژیانی ئێمەش پەیوەستە لەگەڵ باوکی ئاسمانی و عیسای مەسیحی کوڕی.
Adoração como vida
Exaltai ao Senhor, prostrai-vos ante o escabelo dos seus pés. A adoração genuína transforma o adorador e agrada o Criador.
یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،
لە تەختەپێی کڕنۆش ببەن،
ئەو پیرۆزە.
دەمم پڕە لە ستایشی تۆ،
لە شکۆدارکردنت بە درێژایی ڕۆژ.
گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن،
ئەوەی سواری گالیسکەیە بەسەر هەورەکان بەرزی بکەنەوە،
ناوی یەزدانە،
لەبەردەمی دڵشاد بن.
باوکی هەتیوان و پارێزەری بێوەژنان،
خودایە لە چادری پەرستنی پیرۆزی خۆی.
ستایشی یەزدان دەکەم بۆ ڕاستودروستییەکەی،
گۆرانی ستایش دەڵێم بۆ ناوی یەزدانی هەرەبەرز.
ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم،
لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم.
ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن!
ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن!
ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن!
دەستم بۆ تۆ پاندەکەمەوە،
گیانم بۆ تۆ وەک خاکێکی وشکە. هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟
بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟
ئومێدت بە خودا هەبێت،
چونکە من هەر ستایشی ئەو دەکەم،
ئەو ڕزگارکەر و خودامە.
بە یەزدانم گوت: «تۆ گەورەی منی،
بێجگە لە تۆ هیچ شتێکی چاکم نییە.»
بە ترسەوە یەزدان بپەرستن،
بە لەرزەوە دڵخۆش بن.
بە تۆوە شاد و دڵخۆش دەبم،
ئەی هەرەبەرز، گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێم.
Falsa adoração
Não terás outros deuses diante de mim. Não adorarás ídolos. A adoração exclusiva ao Senhor é mandamento inegociável.
کڕنۆشیان بۆ مەبەن و مەیانپەرستن، چونکە منی یەزدانی پەروەردگارتان خودایەکی ئیرەدارم، سزای گوناهی باوکان لەسەر نەوەکانیشان جێبەجێ دەکەم هەتا نەوەی سێیەم و چوارەمی ناحەزەکانم،
کڕنۆش بۆ خودایەکی دیکە نەبەن، چونکە یەزدان ناوی ئیرەدارە، خودایەکی ئیرەدارە.
کاتێک موسا دەچووە ناو چادرەکە ستوونێکی هەور دادەبەزی و لەبەر دەروازەی چادرەکە ڕادەوەستا، ئینجا یەزدان لەگەڵ موسا دەدوا. گەلیش هەموویان ستوونی هەورەکەیان دەبینی لەبەر دەروازەی چادرەکە ڕاوەستاوە، هەموو گەل هەڵدەستان و کڕنۆشیان دەبرد، هەریەکە و لەبەر دەروازەی چادرەکەی خۆی.
«هێز و سروودم یەزدانە،
بووە بە ڕزگاری بۆم.
ئەمە خودامە و شکۆداری دەکەم،
خودای باوکمە و بە گەورەی دەزانم.
ئەی یەزدان، کێ لەنێو خوداوەندەکان وەک تۆیە؟
کێ وەک تۆ
پایەبەرزە لە پیرۆزی،
سامناک لە شکۆمەندی،
دروستکەری کاری سەرسوڕهێنەر؟
یەزدانی پەروەردگارتان دەپەرستن، ئەویش نان و ئاوتان بەرەکەتدار دەکات. دەرد لەنێوتان ناهێڵم.
ئەو ستایشتانە و ئەو خوداتانە کە ئەو هەموو کارە مەزن و ترسناکەی بۆ کردن کە چاوەکانتان بینییان.
لەوێ لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان ئێوە و خێزانەکانتان دەخۆن و دڵخۆش دەبن بە هەموو ئەوانەی دەستتان پێی دەگات، وەک یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتداری کردن.
ئیرەییان وروژاند بە پەرستنی خودا بێگانەکانیان و
بە بتە قێزەونەکان پەستیان کرد.
بۆ بتەکان کە خودا نین قوربانییان سەربڕی،
چەند خودایەک نەیانناسیون،
تازەن و بەم زووانە دەرکەوتوون،
کە باوکانتان لێیان نەترساون.
ئەو تاشەبەردەی ئێوەی بوو وازتان لێ هێنا،
ئەو خودایەی لەدایکبوونی پێداین لەبیرتان کرد.
بۆیە ئاگاداربن نەوەک دڵتان بخەڵەتێت و لابدەن و خودای دیکە بپەرستن و کڕنۆشی بۆ ببەن.
جا پەروەردگار دەفەرموێت:
«لەبەر ئەوەی ئەم گەلە هەر بە دەم نزیک دەبنەوە و
بە لێوەکانیان ڕێزم لێ دەگرن،
بەڵام دڵیان لێم دوورە،
پەرستنیان بۆ من
تەنها فێرکردن و ڕاسپاردەی خەڵکە.
ستایش بۆ یەزدان
ئەی یەزدان، تۆ خودای منیت!
بە گەورەت دەزانم، ستایشی ناوت دەکەم،
چونکە تۆ کاری سەرسوڕهێنەرت کردووە،
پلانەکانت لە دێرزەمانەوەن،
بە دڵسۆزی چەسپاون.
بەڵام خودا ڕووی لێ وەرگێڕان و وازی لێ هێنان ئەستێرەکانی ئاسمان بپەرستن، وەک لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە:
«﴿ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی
قوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟
نەخێر، بەڵکو نزرگەی بتی مۆلەختان
لەگەڵ ئەستێرەی خوداوەندەکەتان هەڵگرت، ڕێفان،
ئەو پەیکەرانەی دروستتان کرد تاکو بیانپەرستن.
لەبەر ئەوە من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە بابل دوورترە.﴾
مەهێڵن ئەوانەی کە حەز دەکەن خۆیان بە درۆ نزم بکەنەوە و فریشتەکان بپەرستن لە خەڵاتەکە بێبەشتان بکەن. ئەو جۆرە کەسانە زۆر بە وردی باسی ئەو شتانە دەکەن کە بینیویانە، لەخۆبایی بوون بەو بیرۆکە پووچە دنیاییانەی کە لە مێشکیاندایە. ئەم جۆرە کەسانە دەست بە مەسیحەوە ناگرن، ئەوەی کە سەری تەواوی جەستەیە و بەهۆیەوە هەموو جەستەکە هێز وەردەگرێت، لە ڕێگەی جومگە و بەستەرەکانەوە بە یەکتر بەستراونەتەوە، بەو شێوەیەی کە خودا دەیەوێت گەشە دەکات.
بە هیچ شێوەیەک کەس هەڵتاننەخەڵەتێنێ، چونکە ئەو ڕۆژە نایەت ئەگەر پێشتر هەڵگەڕانەوە نەیەت و مرۆڤی سەرپێچی.)، واتا کوڕی وێرانبوو. دەرنەکەوێت، ئەوەی بەرهەڵستی دەکات و بەسەر هەموو ئەوەی پێی دەگوترێ خودا یان پەرستراو خۆی بەرز دەکاتەوە، تەنانەت لە پەرستگای خودا دادەنیشێت و بانگەشەی خودایەتی دەکات.
Exemplos de adoração
Jó adorou em meio ao sofrimento. Esdras adorou na restauração. Paulo e Silas adoraram na prisão — e Deus respondeu.
جا ئەیوب هەستا و کەواکەی دادڕی و سەری خۆی ڕنییەوە و کەوتە سەر زەوی و کڕنۆشی برد، گوتی:
«بە ڕووتی لە سکی دایکمەوە هاتووم و
بە ڕووتیش دەگەڕێمەوە ئەوێ.
یەزدان دای و یەزدانیش بردییەوە،
ستایش بۆ ناوی یەزدان.»
بە ستایش و سوپاسەوە گۆرانییان بۆ یەزدان گوت:
«بێگومان خودا چاکە،
بۆ هەتاهەتایە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی بۆ ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.»
هەموو گەلیش بە دەنگی بەرز بە ستایشەوە هاواریان بۆ یەزدان دەکرد، لەبەر دامەزراندنی بناغەی ماڵی یەزدان.
ئێستاش من نەبوخودنەسرم، سوپاس و ستایشی پاشای ئاسمان دەکەم و شکۆداری دەکەم، ئەوەی هەموو کارەکانی ڕاستن و ڕێگاکانی دادپەروەرن، ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە هەڵسوکەوت بکەن ئەو دەتوانێت زەلیلیان بکات.
«ئەی یەزدانی باڵادەست، لەبەر ئەمە، چەند مەزنیت! کوا هاوتای تۆ؟ بێجگە لە تۆ خودایەک نییە لە هەموو ئەوەی بە گوێی خۆمان گوێمان لێبووە.
«کەس نییە پیرۆز وەک یەزدان،
بێجگە لە تۆ کەس نییە،
هیچ تاشەبەردێک نییە وەک خودامان.
لە لێڤییەکان، یێشوع، قەدمیێل، بانی، حەشەڤنەیا، شێرێڤیا، هۆدیا، شەڤەنیا و پەتەحیا، گوتیان: «هەستن و ستایشی یەزدانی پەروەردگارتان بکەن کە لە ئەزەلەوەیە و هەتاهەتایە.»
«با ناوی شکۆدارت بەرەکەتدار بێت، بەرزە بەسەر هەموو بەرەکەت و ستایشێکەوە.
لەگەڵ ئەوەی دار هەنجیر گوڵ ناکات و
دار مێوەکان هێشووە ترێیان نییە،
لەگەڵ ئەوەی دار زەیتوون بەر ناگرێت و
کێڵگەکان خواردن بەرهەم ناهێنن،
لەگەڵ ئەوەی مەڕ لە پشتیر دەبڕدرێتەوە و
مانگا لەسەر ئاخوڕ نییە،
بەڵام من بە یەزدان دڵشاد دەبم،
بە خودای ڕزگارکەرم دڵخۆش دەبم.
«جا لێم دەپاڕێنەوە و دێن و نوێژم بۆ دەکەن، منیش گوێتان لێ دەگرم.
لە خودا نزیک بنەوە، لێتان نزیک دەبێتەوە. دەستتان خاوێن بکەنەوە ئەی گوناهباران، دڵتان پاک بکەنەوە ئەی ڕاڕایەکان.