Pular para o conteúdo
Publicidade

Salmos 29

زەبوورێکی داود «لە جەژنی کەپرەشینە».

1 ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن،

ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان.

2 ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،

کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە.

3 دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە،

خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات،

یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات.

4 دەنگی یەزدان بە هێزە،

دەنگی یەزدان بە شکۆیە.

5 دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت،

یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەشکێنێت،

6 وا دەکات لوبنان29‏:6 مەبەستی لە چیای لوبنانە.‏ وەک گوێرەکە ڕابکات و

حەرمۆنیش29‏:6 هەروەها سریۆنیشی پێ دەگوترێ، بەرزترین شاخە لە سوریا.‏ وەک جوانەگای کێوی.

7 دەنگی یەزدان چەخماخە دەدات

بە بروسکە و تریسکەوە.

8 دەنگی یەزدان بیابان دەلەرزێنێت

یەزدان بیابانی قادێش29‏:8 دەکەوێتە دووری 80 کم لە باکووری بیری شابەع، گەلی ئیسرائیل لەدوای هاتنەدەرەوەیان لە میسر ماوەیەک لەوێ ماونەتەوە.‏ دەلەرزێنێت.

9 دەنگی یەزدان دار بەڕوو لوول دەدات و

دارستانەکان ڕووت دەکاتەوە.

لەناو پەرستگاکەیدا هەموو هاوار دەکەن: «شکۆمەندی!»

10 یەزدان بە تەختی پاشاییەوە، لەسەر تۆفان دادەنیشێت،

یەزدان هەتاهەتایە وەک پاشا لەسەر تەخت دادەنیشێت.

11 یەزدان هێز بە گەلەکەی دەبەخشێت،

یەزدان بەرەکەتی ئاشتی دەداتە گەلەکەی.

Veja também