Publicidade

Doença

Por Bíblia Online

A doença é realidade humana que a Bíblia confronta com compaixão e poder. Jesus curou toda enfermidade e prometeu ouvir a oração da fé pelos enfermos.

Jesus, o curador

Jesus percorreu toda a Galileia curando toda enfermidade e doença entre o povo. Pelo seu nome, curas continuam acontecendo.

دروێنەی زۆر و سەپانی کەم

عیسا بە هەموو شار و گوندەکاندا دەگەڕا، لە کەنیشتەکانیان خەڵکی فێر دەکرد و مزگێنی پاشایەتییەکەی ڕادەگەیاند و هەموو نەخۆشی و نەساغییەکی چاک دەکردەوە.

نەخۆش چاک بکەنەوە، مردوو زیندوو بکەنەوە، گەڕوگول پاک بکەنەوە، ڕۆحی پیس دەربکەن. بەخۆڕایی وەرتانگرتووە، بەخۆڕاییش بیدەن.

نەخۆش چاک بکەنەوە، مردوو زیندوو بکەنەوە، گەڕوگول پاک بکەنەوە، ڕۆحی پیس دەربکەن. بەخۆڕایی وەرتانگرتووە، بەخۆڕاییش بیدەن.

کاتێک ئێوارە داهات، زۆر کەسیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسیان تێدابوو، ئەویش بە وشەیەک ڕۆحە پیسەکانی دەرکرد و هەموو نەخۆشەکانی چاککردەوە، تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێ:

﴿ئەو دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت و

نەخۆشییەکانمانی برد.‏.‏

ڕووت بووم جلتان لەبەرکردم، نەخۆش بووم سەرتان لێدام، زیندانی بووم هاتنە لام."

«ئەوسا ڕاستودروستان وەڵام دەدەنەوە: "گەورەم، کەی تۆمان بە برسیێتی بینیوە و نانمان داویتێ، یان تینوو و ئاومان داویتێ؟ کەی تۆمان بە نامۆیی بینیوە و شوێنمان کردوویتەوە، یان بە ڕووتی و جلمان لەبەرکردوویت؟ کەی تۆمان بە نەخۆشی یان زیندانی بینیوە و هاتووین بۆ لات؟"

«ئینجا پاشا وەڵامیان دەداتەوە: "ڕاستیتان پێ دەڵێم، هەرچییەکتان بۆ یەکێک لەم برا بچووکانەم کردووە، بۆ منتان کردووە."

کە عیسا گوێی لەمە بوو، پێی فەرموون: «لەشساغ پێویستی بە پزیشک نییە، بەڵکو نەخۆش. نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران.»

ئەو نەخۆشانەی تێیدایە چاکیان بکەنەوە و پێیان بڵێن: "پاشایەتی خودا لێتان نزیک بووەتەوە."

عیسا دوازدە نێردراوەکە دەنێرێ

کاتێک عیسا دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، هێز و دەسەڵاتی پێدان بۆ دەرکردنی هەموو ڕۆحە پیسەکان و چاککردنەوەی نەخۆشییەکان، ناردنی تاکو مزگێنی پاشایەتی خودا بدەن و نەخۆش چاک بکەنەوە.

Promessas de cura

Eu sou o Senhor que te sara. As Escrituras prometem cura para o corpo e para a alma aos que confiam em Deus.

فەرمووی: «ئەگەر بە باشی گوێ لە دەنگی یەزدانی پەروەردگارت بگریت و ئەوەی ڕاستە لەبەرچاوی بیکەیت و گوێ بۆ فەرمانەکانی شل بکەیت و هەموو فەرزەکانی بەجێبهێنیت، هیچ نەخۆشییەک لەوانەی خستمە سەر میسرییەکان نایخەمە سەر تۆ، چونکە من یەزدانم، ئەوەی چاکت دەکاتەوە.»

یەزدانی پەروەردگارتان دەپەرستن، ئەویش نان و ئاوتان بەرەکەتدار دەکات. دەرد لەنێوتان ناهێڵم.

یەزدانی پەروەردگارتان دەپەرستن، ئەویش نان و ئاوتان بەرەکەتدار دەکات. دەرد لەنێوتان ناهێڵم.

ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چاک دەبمەوە،

ڕزگارم بکە، ڕزگار دەبم،

چونکە ستایشی من هەر بۆ تۆیە.

ئەوەی لە هەموو گوناهێکت خۆشدەبێت،

لە هەموو نەخۆشییەک چاکت دەکاتەوە،

دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و

برینیان ساڕێژ دەکات.

یەزدان چاوی کوێرەکان دەکاتەوە،

یەزدان کەسە چەماوەکان ڕاست دەکاتەوە،

یەزدان ڕاستودروستانی خۆشدەوێت.

خۆزگە دەخوازرێ بەوەی ئاوڕ لە هەژار دەداتەوە،

یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕزگاری دەکات.

یەزدان دەیپارێزێت و ژیانی دەبووژێنێتەوە،

لەسەر زەوی خۆشحاڵی دەکات و

نایداتە دەست حەزی دوژمنەکانی.

یەزدان لە کاتی لاوازی پاڵپشتی دەکات و

لە کاتی نەخۆشی دەیبووژێنێتەوە.

ئەی خۆشەویست، نوێژ دەکەم کە لە هەموو شتێکدا سەرکەوتوو بیت و تەندروستیت باش بێت، هەروەک دەروونت سەرکەوتووە.

Oração pelos doentes

A oração da fé salvará o enfermo. Confessai as ofensas uns aos outros e orai uns pelos outros para serdes curados.

کامەتان نەخۆشە؟ با پیرانی کڵێسا بانگ بکات بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکەن و بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە چەوری بکەن. ئەو نوێژەی بە باوەڕ دەکرێت نەخۆش چاک دەکاتەوە و عیسای خاوەن شکۆ هەڵیدەستێنێتەوە. ئەگەر گوناهێکیشی کردبێت دەبەخشرێت.

کامەتان نەخۆشە؟ با پیرانی کڵێسا بانگ بکات بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکەن و بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە چەوری بکەن. ئەو نوێژەی بە باوەڕ دەکرێت نەخۆش چاک دەکاتەوە و عیسای خاوەن شکۆ هەڵیدەستێنێتەوە. ئەگەر گوناهێکیشی کردبێت دەبەخشرێت.

بۆیە بۆ یەکتری دان بە گوناهەکانتاندا بنێن، نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە. نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە.

بۆ ئەوەی بە گەورەیی ئەو بینینانەی بۆم ئاشکرا کران لووتبەرز نەبم، لە جەستەدا دڕکێکم درایێ، وەک ئەوەی لەلایەن شەیتانەوە نێردرابێت تاکو ئازارم بدات، تاکو لووتبەرز نەبم. بۆ ئەمە سێ جار لە عیسای خاوەن شکۆ پاڕامەوە لە کۆڵم بکاتەوە، بەڵام پێی فەرمووم: «نیعمەتی منت بەسە، چونکە هێزی من لە لاوازیدا تەواو دەبێت.» بۆیە بەوپەڕی شادییەوە شانازی بە لاوازیمەوە دەکەم، تاکو هێزی مەسیح بێتە سەرم. بۆیە لە پێناوی مەسیحدا، بە لاوازی و سووکایەتی و ناخۆشی و چەوسانەوە و تەنگانە دڵخۆش دەبم، چونکە هەر کاتێک لاوازبم ئەوا بەهێزم.

Esperança na aflição

Ele tomou sobre si as nossas enfermidades. Mesmo na doença, o coração alegre serve de bom remédio e Deus dá esperança.

بە دڵنیاییەوە دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت،

ئازارەکانی ئێمەی برد،

ئێمەش وامانزانی لەلایەن خوداوە گورزی بەرکەوتووە،

لێی دراوە و زەلیلە.

بە دڵنیاییەوە دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت،

ئازارەکانی ئێمەی برد،

ئێمەش وامانزانی لەلایەن خوداوە گورزی بەرکەوتووە،

لێی دراوە و زەلیلە.

ڕیسوا و سووک لەلایەن خەڵکەوە،

پیاوی ئازار و شارەزای ناخۆشی.

وەک یەکێک خەڵک ڕووی خۆیانی لێ بشارنەوە،

ڕیسوا بوو و بە هیچمان نەزانی.

دڵی شادمان تەندروستی دەبەخشێت،

بەڵام ڕۆحی تێکشکاو ئێسک وشک دەکات.

ڕۆحی مرۆڤ بەرگەی نەخۆشی دەگرێت،

بەڵام ڕۆحی تێکشکاو کێ بەرگەی دەگرێت؟

ئومێدی درێژکراوە دڵ نەخۆش دەکات،

ئارەزووی بەدیهاتووش درەختی ژیانە.

کاتێک دانم بە گوناهەکانمدا نەنا،

ئێسقانەکانم پووکانەوە،

لە ناڵینم بە درێژایی ڕۆژ.

هەروەک دەزانن بەهۆی نەخۆشییەکەمەوە بوو کە یەکەم جار مژدەم پێدان، نەخۆشییەکەم تاقیکردنەوەیەکی ئاسان نەبوو بۆتان، بەڵام بە چاوێکی سووک سەیرتان نەکردم و ڕقتان لێم نەبووەوە، بەڵکو وەک فریشتەی خودا، وەک عیسای مەسیح پێشوازیتان لێکردم.

ئیتر تەنها ئاو مەخۆرەوە، بەڵکو لەبەر گەدە و نەخۆشییە زۆرەکانت، هەندێک شەراب بخۆوە.

ئەویش هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون.»

Seja o primeiro
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_12-11-46-