7 بەڵام ئەم گەنجینەی هەمانە لەناو گۆزەی گڵیندایە، تاکو دەربکەوێت کە وزەی لە ڕادەبەدەر لە خوداوەیە نەک لە ئێمەوە. 8 لە هەموو لایەکەوە پەستین، بەڵام تەنگەتاو نین؛ دەشێوێین، بەڵام بێ ئومێد نین؛ 9 چەوسێنراوەین، بەڵام بەجێنەهێڵدراوین؛ بە زەویدا دەدرێین، بەڵام لەناو ناچین. 10 هەمیشە مردنی عیسا لە جەستەماندا هەڵدەگرین4:10 لەبەر خاتری عیسا ڕووبەڕووی مردن دەبینەوە.، تاکو ژیانی عیسا لە جەستەماندا دەربکەوێت، 11 چونکە ئێمەی زیندوو هەردەم لە پێناوی عیسا دەدرێینە دەست مردن، تاکو ژیانی عیسا لە جەستەی مردوومان دەربکەوێت.
Publicidade
دووەم کۆرنسۆس 4
Estes versículos te tocaram? Ore agora!
+581 estão orando agora.
Junte-se à corrente de oração.