32 ئەو بڕگەیەی نووسراوە پیرۆزەکان کە دەیخوێندەوە ئەمە بوو:
﴿ئەو وەک مەڕ بۆ سەربڕین بردرا،
وەک چۆن بەرخ لەبەردەستی ئەوەی خورییەکەی دەبڕێتەوە بێدەنگە،
ئەو دەمی نەکردەوە.
33 لە کاتی سووکایەتی پێکردنیدا لە دادپەروەری بێبەش کرا.
ئیتر کێ باسی نەوەکانی دەکات؟
چونکە ژیانی لەسەر زەوی هەڵگیرا.﴾8:33 ئیشایا 53:7، 8
34 خەساوەکە پرسیاری لە فیلیپۆس کرد: «پرسیارێکم هەیە: ئەم پێغەمبەرە باسی کێ دەکات؟ باسی خۆی یان یەکێکی دیکە؟» 35 ئینجا فیلیپۆس لەم نووسراوە پیرۆزەوە دەستی کرد بە ڕوونکردنەوەی دەقەکە و مزگێنیی عیسای دایێ.