4 «بەڵام نابێت گۆشتێک بخۆن کە هێشتا خوێنەکەی9:4 خوێن: لە زمان و کەلتوری عیبری خوێن هێمای ژیانە، ژیانیش لەلایەن یەزدانەوە بەخشراوە، لەبەر ئەو هۆکارە جولەکەکان ڕێگەیان بە خواردنی گۆشتێک نەدەدا کە خوێنی تێدابێت، چونکە هێمای ژیان بوو. گەرمە. 5 بێگومان داوای خوێنی ئەو کەسە دەکەم کە خوێنی کەسێکی دیکەی ڕشتووە. ئەگەر گیاندارێک کەسێک بکوژێت، دەبێت بکوژرێتەوە. هەروەها ئەگەر کەسێک کەسێکی دیکە بکوژێت، ئەوا ئەویش دەکوژرێتەوە.
6 «هەرکەسێک خوێنی مرۆڤ بڕێژێت،
بە دەستی مرۆڤ خوێنی دەڕێژرێتەوە،
چونکە خودا لەسەر وێنەی خۆی
مرۆڤی دروستکردووە.