Pular para o conteúdo
Publicidade

Jó 28

12 بەڵام دانایی لەکوێ دەدۆزرێتەوە و

تێگەیشتن لەکوێ نیشتەجێیە؟

13 مرۆڤ نرخەکەی نازانێت و

لە خاکی زیندوواندا نادۆزرێتەوە.

14 قووڵایی ژێر زەوی28‏:14 بەپێی بیروباوەڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کۆن (قووڵایی ژێر زەوی) هەبوو کە سەرچاوەی کانیاو و ڕووبارەکان بوو. بڕوانە پەیدابوون 7‏:11‏.‏ دەڵێت: «لەناو مندا نییە،»

دەریا دەڵێت: «لەلای من نییە.»

15 دانایی نە زێڕی بێگەرد لە جیاتی دەدرێت و

نە بە زیویش نرخەکەی دەکێشرێت.

16 نە بە زێڕی ئۆفیر و نە بە بەردی عاشقبەندی گرانبەها و

نە بە یاقووتی شین دەکێشرێت.

17 نە زێڕ و نە بلور هاوتایەتی،

نە بە دەفرێکی زێڕی بێگەرد دەگۆڕدرێتەوە.

18 لە پاڵ ئەودا نە مەرجان و نە یەشب باسیان ناکرێت و

نرخی دانایی لە یاقووت بەهادارترە.

19 یاقووتی زەردی کوش هاوتای نابێت و

بە زێڕی بێگەرد ناکێشرێت.

20 ئیتر دانایی لەکوێ دەدۆزرێتەوە و

تێگەیشتن لەکوێ نیشتەجێیە؟

21 لەبەرچاوی هەموو زیندووێک شاراوەیە و

لەبەرچاوی باڵندەکانی ئاسمان داپۆشراوە.

22 لەناوچوون و مردن دەڵێن:

«بە گوێی خۆمان هەواڵی ئەومان بیست.»

Veja também