4 «کاتێک زەویم دامەزراند لەکوێ بوویت؟
ئەگەر تێگەیشتنت هەیە پێم بڵێ.
5 کێ پێوانەکانی دانا؟ بێگومان تۆ دەزانیت!
یان کێ گوریسی پێوانەی بەسەردا هێنا؟
6 بناغەکانی لەسەر چی چەسپاند،
یان کێ بەردی بناغەکەی دانا،
7 کاتێک ئەستێرەکانی بەرەبەیان پێکەوە هاواری خۆشییان دەکرد و
هەموو فریشتەکان38:7 عیبری: کوڕانی خودا. بڕوانە پەیدابوون 6:2. هوتافیان دەکێشا؟
8 «کێ بە دەروازەکان دەریای بەندکرد،
کاتێک بە پاڵەپەستۆ لە منداڵدان هاتە دەرەوە،
9 کە هەورم کردە بەرگی و
هەوری تاریکم کرد بە قۆنداغی،
10 کە فەرزی خۆم بەسەریدا سەپاند و
دەروازە و شمشیرەم38:10 شمشیر، پارچە دارێک بووە لە جیاتی قوفڵ لە دواوەی دەرگا بە شێوەی ئاسۆیی دانراوە بۆ داخستنی دەرگا. بۆ دانا،
11 فەرمووم: "هەتا ئێرە دێیت و تێناپەڕیت؛
لێرە شەپۆلەکانی لووتبەرزیت دەشکێن"؟