Pular para o conteúdo
Publicidade

Jó 26

قسەی نۆیەمی ئەیوب

1 ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:

2 «چۆن یارمەتی ئەوەت دا کە هێزی نییە!

چۆن بازووی بێ توانات گرت و ڕزگار کرد!

3 چۆن ڕاوێژت کرد بۆ ئەوەی دانایی نییە!

چۆن زانینی زۆرت دەرخست!

4 بە یارمەتی کێ وتەکانت ڕاگەیاند و

ڕۆحی کێ لە زارتەوە قسەی کرد؟

5 «تارماییەکان لە جیهانی مردوواندا

لە سامناکی خودا دەلەرزن.

6 جیهانی مردووان لەبەردەم خودا ئاشکرایە،

شوێنی لەناوچوون26‏:6 لەناوچوون: عیبری: ئەبەدۆن‏. لە پەیمانی نوێ، ئەم وشەیە بە واتای (لەناوبەر) هاتووە، بڕوانە ئاشکراکردن 11‏:9‏.‏ شاردراوە نییە.

7 ئاسمانی باکوور بەسەر بۆشاییدا لێک دەکێشێت و

زەوی لەسەر هیچ هەڵدەواسێت.

8 ئاو لەناو هەورەکانی دەپێچێتەوە و

هەور لەژێری نادڕێت.

9 ڕووی مانگی چواردە شەوە دەشارێتەوە،

هەوری خۆی بەسەردا بڵاو دەکاتەوە.

10 ئاسۆی لەسەر ڕووی ئاوەکان کێشاوە

وەک سنوور لەنێوان ڕووناکی و تاریکی.

11 کۆڵەکەکانی ئاسمان دەلەرزن و

لە سەرزەنشتکردنەکەی دەتۆقن.

12 بە هێزی خۆی دەریا دەهەژێنێت و

بە تێگەیشتنی خۆی زەبر لە ڕەهەڤ26‏:12 هێمایە بۆ میسر.‏ دەوەشێنێت.

13 بە هەناسەی ئەو ئاسمان ساماڵە و

دەستی ئەو مارە هەڵاتووەکەی پێکا.

14 بێگومان ئەمانە شتە دەرەکییەکانی کارەکانی ئەون.

هەواڵەکانی بە چرپە دێنە بەر گوێمان!

ئیتر کێ لە هەورەتریشقەی هێزی تێدەگات؟»

Veja também