بەشی کۆتایی: ژنی خانەدان
10 کێ ژنی خانەدانی دەست دەکەوێت؟
نرخی لە یاقووت31:10 یاقووت: گەوهەری سووری تۆخ. گرانترە.
11 مێردەکەی بە تەواوی پشتی پێ دەبەستێت و
لە هیچی کەم نابێت.
12 ژنەکە بە درێژایی ژیانی
چاکە دێنێتە سەر ڕێی نەک خراپە.
13 خوری و کەتان هەڵدەبژێرێت،
بە دوو دەستی پەرۆشەوە ئیش دەکات.
14 وەک کەشتی بازرگان وایە،
خۆراکی خۆی لە دوورەوە دەهێنێت.
15 هێشتا شەوە لە خەو هەڵدەستێت،
خواردن بۆ ماڵەوە ئامادە دەکات و
ئەرک بۆ کارەکەرەکان دیاری دەکات.
16 لە کێڵگەیەک ورد دەبێتەوە و دەیکڕێت،
بە قازانجی دەستی ڕەزەمێوێک دەچێنێت.
17 ناوقەدی توند دەبەستێت و
بازووی لێ هەڵدەکات.
18 دەبینێت بازرگانییەکەی چاکە،
بە شەو چرای ناکوژێتەوە.
19 خوری بە بازوویەوە دەئاڵێنێت و
تەشی لەناو لەپیدایە.
20 دەستەکانی بۆ کڵۆڵ دەکاتەوە و
دەست درێژ دەکات بۆ نەداران.
21 ترسی ماڵەکەی نییە لە بەفر،
چونکە هەموو ماڵەکەی بەرگی ئاڵیان31:21 بەرگی گەرم و ڕەنگ ئاڵ بووە، هەروەک لە کوردی پێی دەگوترێ قەستۆر یان پەستەک. لەبەردایە.
22 چەرچەف بۆ نوێنەکەی دروستدەکات،
کەتانی ناسک و ڕیسی ئەرخەوانی لەبەر دەکات.
23 مێردی لە دەروازەکانی شاردا ناسراوە،
لەوێ لەگەڵ پیرانی شارەکە دادەنیشێت.
24 ژنەکە کراسی کەتان دروستدەکات و دەیفرۆشێت،
پشتێن بۆ بازرگانان31:24 عیبری: کەنعانییەکان، بە مەبەستی بازرگانی گەڕۆک. دابین دەکات.
25 هێز و ڕێز بەرگی ئەون،
پێدەکەنێت بۆ ڕۆژانی ئاییندە.
26 دەمی بە دانایی دەکاتەوە و
فێرکردنەکانی میهرەبانی لەسەر زمانییەتی.
27 چاودێری هاتوچۆی ماڵومنداڵەکەی دەکات،
نانی تەمبەڵی ناخوات.
28 منداڵەکانی هەڵدەستن و خۆزگەی پێ دەخوازن،
مێردەکەشی ستایشی دەکات:
29 «زۆر ژن خانەدان بوونە،
بەڵام تۆ لە سەرووی هەموویانی.»
30 شۆخ و شەنگی فریودەرە و جوانی پووچە،
بەڵام ئەو ئافرەتەی لە یەزدان بترسێت، ستایش دەکرێت.
31 ڕەنجی شانی خۆی پێ بدەن و
با کردەوەکانی لەبەر دەروازەکانی شاردا ستایشی بکەن.