Pular para o conteúdo
Publicidade

Apocalipse 12

9 ئەژدیهایە گەورەکە فڕێدرایە خوارەوە، مارە دێرینەکە کە بە ئیبلیس و شەیتان ناودەبردرێت، ئەوەی هەموو جیهان گومڕا دەکات، فریشتەکانیشی لەگەڵیدا فڕێدرانە سەر زەوی.

10 جا گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو لە ئاسماندا دەیفەرموو:

«ئێستا ڕزگاری و هێز و شانشینی خودامان و

دەسەڵاتی مەسیحەکەی هاتووە،

چونکە سکاڵاکار لە خوشک و براکانمان،

ئەوەی کە شەو و ڕۆژ لەبەردەم خوداماندا سکاڵای لێیان دەکرد،

فڕێدرایە خوارەوە.

Veja também