12 چۆن لە ئاسمانەوە بەربوویتەوە،
ئەی ئەستێرەی پڕشنگدار،14:12 دەربڕینێکە نووسەر بە گاڵتەجاڕییەوە بە پاشای بابلی دەڵێت. کوڕی بەرەبەیان!
بەرەو زەوی بڕایتەوە،
ئەی بەزێنەری نەتەوەکان!
13 تۆ کە لە دڵی خۆتدا گوتت:
«سەردەکەوم بۆ ئاسمان،
لە سەرووی ئەستێرەکانی خوداوە
تەختی خۆم بەرز دەکەمەوە،
لەسەر کێوی ژووان دادەنیشم،
لەسەر لووتکەی چافۆن.
14 سەردەکەومە سەر بەرزاییەکانی هەور،
خۆم وەک خودای هەرەبەرز لێدەکەم.»
15 بەڵام بەرەو جیهانی مردووان شۆڕ بوویتەوە،
بەرەو قووڵایی بیری بێ بن.