Pular para o conteúdo
Publicidade

ئیشایا 15

سروشێک سەبارەت بە مۆئاب

1 سروشێک سەبارەت بە مۆئاب:

عار لە مۆئاب وێران بوو،

لە یەک شەودا کاول بوو!

قییر لە مۆئاب وێران بوو،

لە یەک شەودا کاول بوو!

2 دیڤۆنیش بۆ پەرستگاکەی15‏:2 مەبەست لە پەرستگای بتپەرستانە، نەک پەرستگاکەی یەزدان.‏ سەرکەوت،

بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان بۆ گریان،

مۆئاب بەسەر نیبۆ و مادەبادا شیوەن دەکات.

هەموو سەرێک ڕووتاوەتەوە و

هەموو ڕیشێک تاشراون.

3 لە شەقامەکانی جلوبەرگی گوش15‏:3 لە کاتی ماتەمگێڕان و تۆبەکردندا جلوبەرگی لە گوش دروستکراویان لەبەرکردووە کە ئەزیەتی پێستیانی داوە.‏ دەپۆشن،

لە سەربانەکانی و لە گۆڕەپانەکانی

هەموو شیوەن دەکەن

بەخوڕ دەگریێن.

4 حەشبۆن و ئەلعالێ هاواریانە،

دەنگیان لە یەهەچ دەبیسترێت.

لەبەر ئەوە چەکدارەکانی مۆئاب هاوار دەکەن

گیانیان دەلەرزێت.

5 دڵم بۆ مۆئاب دەناڵێنێت،

هەڵاتووەکانی بەرەو زۆعەر ڕادەکەن،

هەتا عەگلەت شەلیشیا.

بە گریانەوە

لە هەورازەکەی لوحیت سەردەکەون،

لە ڕێگای حۆرۆنایم

هاواری شکست بەرز دەکەنەوە.

6 ئاوەکانی نیمریم وشک بوون،

گیایەکەش سیس بوو،

لەوەڕگا نەما و

سەوزایی نەما.

7 لەبەر ئەوە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا و شتە ئەمبارکراوەکانیان

هەتا شیوی ئەسپیندار هەڵدەگرن.

8 هاوار سنووری مۆئابی گرتەوە،

واوەیلای دەگاتە ئەگلەیم،

واوەیلای لە بیری ئێلیمە.

9 ئاوەکانی دیمۆن پڕن لە خوێن،

بەڵام زیاتر بەسەر دیمۆندا دەهێنم،

شێر بۆ سەر دەربازبووەکانی مۆئاب و

بۆ پاشماوەی خاکەکە دەهێنم.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também