بانگهێشتکردنی تینووەکان
1 «هۆ ئەی هەموو تینووەکان، وەرن،
وەرن بۆ ئاو55:1 ئاو: هێمایە بۆ ژیان و بەزەیی خودا.،
ئەوانەش کە پارەیان نییە،
وەرن، بکڕن و بخۆن!
وەرن ئێوە پارە مەدەن، بەبێ نرخ
شەراب و شیر بکڕن.
2 بۆچی پارە بە شتێک بەهەدەر دەدەن کە نان نییە؟
بۆچی کارێک دەکەن لە پێناوی شتێک کە تێرتان ناکات؟
بە تەواوی گوێم لێ بگرن و ئەوە بخۆن کە باشە،
با گیانتان تام لە چەوری وەربگرێت.
6 ڕووتان لە یەزدان بکەن هەتا کاتی ماوە،
لێی بپاڕێنەوە کە هێشتا نزیکە.
7 با بەدکار واز لە ڕێگای خۆی بهێنێت و
خراپەکاریش لە بیرکردنەوەکانی،
با بگەڕێتەوە لای یەزدان، ئەویش بەزەیی پێدا بێتەوە،
بۆ لای خودامان، چونکە زۆر لێبوردەیە.