2 بۆ ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان و
ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی خودامان،
بۆ دڵنەواییکردنی هەموو ماتەمدارەکان.
3 ناردوومی بۆ ئەوەی بە پرسەدارەکانی سییۆن ببەخشم،
تاجێکی جوانیان لەسەر بنێم لە جێی قوڕ61:3 عیبری: خۆڵەمێش.،
زەیتی دڵخۆشی لە جێی پرسە،
هەروەها بەرگی ستایش لە جێی ڕۆحی ورەبەردان.
جا پێیان دەگوترێت دار بەڕووی ڕاستودروستی،
نەمامی یەزدان بۆ دەرخستنی شکۆمەندییەکەی.