1 بەڵام ئەوانەی لەژێر گوشار بوون لە تاریکی تەنگانەدا نامێنن، وەک سەردەمی پێشوو خاکی زەبولون و خاکی نەفتالی زەلیل کردەوە، سەردەمی کۆتایی ڕێز لە جەلیلی ناجولەکەکان دەگرێت، ئەوەی لە ڕێگای دەریایە، ئەوبەری ڕووباری ئوردون.
2 ئەو گەلەی لە تاریکیدا دەڕۆیشت،
ڕووناکییەکی گەورەی بینی،
دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگ
ڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.
3 ئەو نەتەوەیەت زۆر کرد و
خۆشییەکی گەورەت پێی بەخشی،
لەبەردەمت دڵخۆش بوو
وەک خۆشی کاتی دروێنە،
وەک ئەوانەی شاد دەبن
بە دابەشکردنی دەستکەوت.
4 لەبەر ئەوەی نیری بارگرانی ئەو و
داری پشتی ئەو و
کوتەکی بێگاری پێکردنی ئەوت
وەک ڕۆژی میدیان شکاند.
5 هەموو پۆستاڵی جەنگاوەران لە گەرمەی شەڕدا و
بەرگی لەناو خوێن گەوزاو
بۆ سووتان دەبێت،
سووتەمەنییە بۆ ئاگر،
6 چونکە کوڕێکمان دەبێت،
کوڕێکمان پێدەدرێت و
سەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی.
ناوی لێ دەنرێت
سەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بەتوانا،
باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی.