3 دەڵێن: "بۆچی بەڕۆژوو بووین و سەیرت نەکردین،
خۆمان زەلیل کرد و پێت نەزانین؟"
«وا لە ڕۆژی بەڕۆژوبوونتان خۆشی دەبینن و
هەموو کرێکارەکانتان دەچەوسێننەوە.
4 وا سەرئەنجامی ڕوژووگرتنتان دەبێتە شەڕ و ناکۆکی،
بە خراپە مست لە یەکتری دەوەشێنن.
ئەمڕۆ ناتوانن بەڕۆژوو بن و
چاوەڕێ دەکەن لە ئاسمان دەنگتان ببیسترێت.
5 ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووەیە کە من دەمەوێت؟
مرۆڤ تەنها ڕۆژێک گیانی خۆی زەلیل دەکات،
وەک زەل سەری دادەنەوێنێت و
لەسەر گوش و خۆڵەمێش ڕادەکشێت؟
ئایا ئەمە ناو دەنێیت ڕۆژوو،
یان ڕۆژێکی پەسەند لەلای یەزدان؟
6 «ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووە نییە کە من دەمەوێت:
کۆتی ستەمکاری بکرێتەوە و
گرێیەکانی نیر شل بکرێنەوە،
چەوساوەکان بەڕەڵا بکرێن و
هەموو نیرێک بشکێنن؟