Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 103:19-22

19 یەزدان تەختی خۆی لە ئاسمان چەسپاندووە و

پاشایەتییەکەشی بەسەر هەمووانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات.

20 ئەی فریشتەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،

ئەی ئەو بەهێزانەی وتەکانی بەجێدەهێنن،

ئەی ئەوانەی گوێڕایەڵی وتەی ئەو دەبن.

21 ئەی هەموو سوپاکانی، ستایشی یەزدان بکەن،

ئەی خزمەتکارانی کە بە ڕەزامەندی ئەو کار دەکەن.

22 ئەی هەموو کارەکانی، ستایشی یەزدان بکەن

لە هەموو شوێنێکی ژێر دەسەڵاتی.

ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.