Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 119

ב (بێت)

9 گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟

بە پاراستنی وشەکانت.

10 بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم،

مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم.

11 وشەکانی تۆم لەناو دڵم پاراستووە،

تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم.

12 ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ!

فێری فەرزەکانی خۆتم بکە.

13 بە لێوەکانی خۆم،

باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم.

14 بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم،

وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە.

15 لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە،

چاو دەبڕمە ڕێگاکانت.

16 بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم،

وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também