Pular para o conteúdo
Publicidade

Salmos 132

گۆرانی گەشتیاران.

1 ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی

بەبیر خۆت بهێنەوە.

2 ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد،

نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب:

3 «شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم،

نەچمە ناو نوێنەکەم،

4 خەو نەدەم بە چاوەکانم،

پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم،

5 هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم،

نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.»

6 ئەوەتا لە ئەفراتە132‏:6 ئەفراتە ناوی پێشتری شاری بێت‌لەحم بووە.‏ هەواڵی ئەومان بیست،

لەناو کێڵگەکانی یاعەر132‏:6 یاعەر، مەبەست قیریەت یەعاریمە دەکەوێتە نزیکەی دووری 14 کیلۆمەتر لە بێت‌شەمەش، بڕوانە یەکەم ساموئێل 6‏:17‏-21.‏ دۆزیمانەوە:

7 «با بچینە نشینگەکەی،

با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین.

8 ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت،

خۆت و سندوقی هێزت132‏:8 مەبەست سندوقی پەیمانە، بڕوانە دەرچوون 25‏:10‏-22 و یەکەم ساموئێل 4‏:11‏–6‏:21.‏.

9 با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن،

خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.»

10 لە پێناوی داودی بەندەی خۆت،

دەستنیشانکراوەکەت132‏:10 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح. ڕەت مەکەرەوە.

11 یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد و

هەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە:

«لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم.

12 ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن،

هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم،

ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایە

لەسەر تەختەکەت دادەنیشن.»

13 لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد و

حەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی.

14 «هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە،

لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە!

15 بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم،

هەژارەکانی تێر نان دەکەم.

16 ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی،

خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن.

17 «لەوێ هێز بە داود دەبەخشم،

چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم132‏:17 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح. ئامادە دەکەم.

18 شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی،

بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.»

Veja também