Publicidade

Salmos 139

13 تۆ ناخی منت دروستکردووە،

لەناو سکی دایکم منت چنیوە.

14 ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم،

کارەکانت سەرسوڕهێنەرن،

لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم.

15 ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو،

کاتێک لە پەنهانی دروستکرام،

لەناو سکی زەوی نەخشێنرام.

16 هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی.

هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا،

لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون،

پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن.

17 ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە!

کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە!

Veja também

Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_19-25-13-