Publicidade

Salmos 14

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1 گێل14‏:1 لە عیبری مەبەستی لە کەسی بەدڕەوشتە.‏ لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.»

ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە،

کەس نییە چاکە بکات.

2 یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،

تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،

کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.

3 هەموو ڕوویان وەرگێڕا،

هەموو گەندەڵ بوون،

کەس نییە چاکە بکات،

تەنانەت یەکێکیش نییە.

4 ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟

ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و

ئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە.

5 لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،

چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە.

6 ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە پلانی هەژاران دەکەن،

بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە.

7 با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە14‏:7 مەبەست لە شاری سییۆنە لە ئۆرشەلیم کە خودا بەڵێنی داوە لەوێ نیشتەجێ دەبێ.‏ دەربکەوێت!

کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،

با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!

Veja também

Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_19-25-13-