Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 20

1 با یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا بە دەنگتەوە بێت،

با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت.

2 با لە پیرۆزگاکەیەوە یارمەتیت بۆ بنێرێت و

لە سییۆنەوە پشتگیریت بکات.

3 با هەموو قوربانییەکانی تۆی لەبیربێت و

هەموو قوربانی سووتاندنەکانی تۆ قبوڵ بکات.20‏:3 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

4 با ئارەزووی دڵت بهێنێتە دی و

هەموو مەبەستەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também