Publicidade

Salmos 24

زەبوورێکی داود.

1 زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە،

جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین،

2 چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە و

لەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە.

3 کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟

کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟

4 ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت،

ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات و

بە درۆ سوێند نەخوات.

5 لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت،

لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن.

6 ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت،

ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب.24‏:6 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 10، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

7 ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!

ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە،

هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.

8 ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟

یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە،

یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ.

9 ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!

ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە!

هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.

10 ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟

یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە.

Veja também

Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_12-11-46-