Pular para o conteúdo
Publicidade

Salmos 3

1 ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن!

چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە!

2 زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن:

«خودا ڕزگاری ناکات.»3‏:2 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4 و 8، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

3 بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت،

شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە.

4 پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،

ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە.

5 ڕادەکشێم و دەخەوم،

بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات.

6 لە دەیان هەزار کەس ناترسم،

ئەوانەی دەوریان گرتووم.

Veja também