Pular para o conteúdo
Publicidade

Salmos 48

گۆرانییەک، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

1 یەزدان مەزنە و شایانی هەموو ستایشێکە،

لە شاری خودامان، لە کێوی پیرۆزی خۆی.

2 کێوی سییۆن جوانە لە بەرزاییدا،

خۆشی هەموو زەوییە،

وەک لووتکەی شاخی چافۆن48‏:2 شاخی پیرۆز لە باکوور، لە فینیکیا، کە لە ئەندێشەی خەڵک شوێنی نیشتەجێبوونی خودا بووە.‏،

شاری پاشای گەورەیە48‏:2 مەبەست لە پاشای گەورە، خودایە. بڕوانە 47‏:2؛ 48‏:1.‏.

3 خودا لەناو قەڵاکانی

وەک پەناگایەک ناسراوە.

4 ئەوەتا پاشاکان هێزیان کۆکردەوە،

ئەوەتا پێکەوە هاتنە پێشەوە،

5 کە بینییان تاسان،

بە ترسەوە هەڵاتن.

6 لەوێ لەرزیان لێهات،

ژانیان گرت، وەک ژن لە کاتی منداڵبوون.

7 وەک کەشتییەکانی تەرشیش48‏:7 جۆرە کەشتییەکی تایبەت بوون کە بۆ بازرگانی بەکاردەهێنران.‏ تێکت شکاندن،

بە بای ڕۆژهەڵات تەفروتونات کردن.

8 هەروەک بیستمان،

ئاواش بینیمان

لە شاری یەزدانی سوپاسالار،

لە شاری خودامان:

«خودا هەتاهەتایە دەیچەسپێنێت.»48‏:8 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

9 ئەی خودایە، لە ناوەندی پەرستگاکەت

بیر لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکەینەوە.

10 ئەی خودایە، وەک ناوت

ستایشت دەگاتە ئەوپەڕی زەوی،

دەستە ڕاستت پڕە لە ڕاستودروستی.

11 کێوی سییۆن شادمان دەبێت،

کچانی48‏:11 لە کەلتوری عیبری بە گوندەکانی دەوروبەری شارەکان دەگوترێ کچانی.‏ یەهودا دڵخۆش دەبن

بەهۆی دادوەرییەکانت.

12 بە دەوری سییۆندا بگەڕێن، بە دەوریدا بسووڕێنەوە،

قوللەکانی بژمێرن،

13 لە شووراکانی وردبنەوە،

بڕواننە قەڵاکانی،

هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن.

14 هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە،

هەتا مردنیش ئەو ڕابەرمانە.

Veja também