Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 51

7 بە زوفا51‏:7 جۆرە ڕووەکێکە، جولەکەکان بە پێ ڕێوەرەسم بۆ پاککردنەوە بەکاریاندەهێنا.‏ پاکم بکەرەوە پاک دەبم،

بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم.

8 با گوێم لە شادی و خۆشی بێت،

با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن.

9 چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و

هەموو خراپەکانم بسڕەوە.

10 ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و

ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە.

11 لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە،

ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە.

12 شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە،

بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também