1 ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە خەڵک ڕاوم دەنێن،
بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من دەجەنگن.
3 کاتێک ترسم لێ دەنیشێت،
من پشت بە تۆ دەبەستم.
4 بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم،
پشت بە خودا دەبەستم، من ناترسم،
مرۆڤ چیم لێ دەکات؟
8 خۆت ئاگاداری سەرگەردانی منی،
فرمێسکەکانم بخەرە مەشکەی خۆتەوە،
ئایا ئەوان لە پەڕتووکی تۆدا نەنووسراون؟
11 بە خودا پشت دەبەستم، من ناترسم.
مرۆڤ چیم لێ دەکات؟