Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 66

1 ئەی سەراپای زەوی، بە شادمانییەوە هاوار بۆ خودا بکەن!

2 بە شکۆمەندی ناوی ئەو گۆرانی بڵێن،

ستایشی شکۆدار بکەن!

3 بە خودا بڵێن: «کردەوەکانت چەند سامناکن!

هێزت ئەوەندە گەورەیە،

دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن.

4 سەراپای زەوی کڕنۆشت بۆ دەبەن،

گۆرانی ستایشت بۆ دەڵێن،

گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێن.»66‏:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 7 و 15، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também