Publicidade

Salmos 82

زەبوورێکی ئاساف.

1 خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە،

لەنێو خوداوەندەکان82‏:1 ڕەنگە مەبەست لە بوونەوەرە ئاسمانییەکان (فریشتەکان) بێت، یان ئەوانەی پەیام و فەرمانەکانی خودایان بۆ دێت و جێبەجێی دەکەن. بڕوانە 82‏:6و بەراوردی بکە لەگەڵ یۆحەنا 10‏:34‏-36.‏ دادوەری دەکات.

2 «هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن،

لایەنگری بەدکاران دەکەن؟82‏:2 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

3 بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن،

دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.

4 فریای لاواز و نەداران بکەون،

لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.

5 «نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن،

هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.

6 «من گوتم: "ئێوە خوداوەندەکانن،

هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن."

7 بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن،

وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»

8 خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە،

چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.

Veja também

Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_12-11-46-