Pular para o conteúdo
Publicidade

زەبوورەکان 91

1 ئەوەی لە پەناگای هەرەبەرز دادەنیشێت،

ئەوەی لە سێبەری خودای هەرە بەتوانا دەمێنێتەوە،

2 بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی،

خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.»

3 بێگومان لە تۆڕی ڕاوچی دەربازت دەکات،

لە دەرد و بەڵای کوشندە.

4 بە باڵی خۆی داتدەپۆشێت،

لەژێر باڵەکانی پەنا دەگریت و

دڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também