1 گۆرانی بڵێن بۆ یەزدان، گۆرانییەکی نوێ،
گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ئەی هەموو زەوی.
2 گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ستایشی ناوی بکەن،
ڕۆژ بە ڕۆژ مژدەی ڕزگاریی ئەو ڕابگەیەنن.
3 لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن،
لەنێو هەموو گەلان کارە سەرسوڕهێنەرەکانی.
4 یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە،
سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە،
5 چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن،
بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە.
6 شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان،
هێز و جوانی لە پیرۆزگاکەیدان.
7 ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن،
ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن.
8 ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،
دیاری بهێنن و وەرنە ناو حەوشەی ماڵەکەی.
9 کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە،
ئەی هەموو خەڵکی زەوی، لەبەردەمی بلەرزن.