4 ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە،
بەڵکو بە نەوەی داهاتوو،
ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنین،
هێزی و کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە کردوویەتی.
5 لەناو بنەماڵەی یاقوب شەریعەتی78:5 بڕوانە دەرچوون 16:31-34. دامەزراند،
لەناو ئیسرائیل تەورات،
کە باوباپیرانی ئێمەی ڕاسپارد
کە فێری منداڵانی خۆیانی بکەن،
6 بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بیانزانێت،
ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن،
ئەوانیش هەستن و بۆ منداڵانی خۆیانی باس بکەن.
7 ئینجا هیوایان بە خودا دەبێت،
کردارەکانی خودایان لە یاد ناچێ،
بەڵکو ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنن،